يەكێک لە خزمەتگوزارييەكانى سيتى ستار کە پێشكەشى دەكات بە كڕيارەكانى، ئەوەيە بە ئەركى خۆى دەزانێت، خزمەتى كڕيارەكانى بكات. لەڕێگەى ياسايەكەوه بۆ گەڕاندنەوە يان گۆڕينەوەى ئەو كەلوپەلەى كە دەيکڕێت و دەيەوێت بيگەڕێنێتەوه، يان بيگۆڕێتەوه.

  1. مەرجه ئەو كەلوپەلەى داواى گەڕاندنەوەى دەكرێت، 10 ڕۆژ زياتر تێپەڕ نەبووبێت له بەروارى كڕينەوه. له دۆخێکدا بێت بتوانرێت بدرێتەوه به كڕيارێكى تر و كارت و لۆگۆ و لەيبڵى كۆدى پێوە مابێت.
  2. هەمان مەرجەکانى سەرەوە دووباره دەبێتەوە، بۆ سەرجەم پێداویستییەکان و جلوبەرگ. پێویستە له دۆخێکدا بێت، بتوانرێت بدرێتەوه به كڕيارێكى تر و كارت و لۆگۆ و لەيبڵى كۆدى پێوە مابێت، وە بەکار نەهاتبێت.
  3. پسووڵەی کڕین بەڵگەنامەی سەرەکییە بۆ گەرەنتیکردنی مافەکان. بەبێ پسووڵە مافی بەکاربەرەکە ناسەلمێنرێت. کڕیار پێویست دەکات زانیاری ناوی سییانی و ژمارەی مۆبایل بدات بە کارمەندی جێبەجێکەر.
  4. وەک هاوكارييەک بۆ كڕيار، لە كاتى نەبوونى پسوڵەى كڕين، كڕيار سەردانى بەشى خزمەتگوزارى دەكات و زانيارى تەواوى كاتى كڕينەكە پێشکەش دەکات به بەشى خزمەتگوزارى، بۆ هاوكارى كردنى و دووباره چاپکردنەوەی پسوڵەى كڕينەكه. مەرجه زانيارييەكان دروست بن تاكوو بتوانرێت هاوكارى بكرێت.
  5. ئەگەر بەرهەمەکە کەموکوڕییەکی دروستكردنى هەبێت، كــــــــڕيـار خــــــوازيـار بێـــــــت بيــگــــــەڕێنێتــــەوه، بــەرهـــەمـــەکە وەردەگيرێتەوه. بۆ ئەم حاڵەتەش ڕاستەوخۆ جێ بەجێ ناكرێت بەڵكوو دواى 36 كاتژمێرى كاركردن ئەنجام دەدرێت.
  6. کڕیار مافی گەڕاندنەوەی ئەو بەرهەمانەی نيیە، لەڕێگەی کڕینەوە لەگەڵ خاڵەکانی پاداشت بەدەستهاتوون. چونکە ئەو بابەتانە بە خاڵەکانی پاداشت قەرەبوو كراونەتەوه.
  7. ئەو كەلوپەلانەى كە ناتوانرێت بگەڕێتەوه يان بگۆڕێتەوە:

  • جلی ژێرەوە و جلی مەلەکردن.
  • جلی زەماوەند و بۆنەكان.
  • کەلوپەلی ڕازاندنەوەی وەک خشڵ، زيو و زەرد.
  • ئێکسسواراتەکان و بابەتەکانى جوانکارى و ملوانکه و تاقم و بازن بە هەموو جۆرەكانيیەوه.
  • بەرهەمی فــرێــــش و خــــواردنی بـەســتوو، دوای چـــوونـــە دەرەوەیان لە مارکێت.
  • بابەتەکانی گرنگیدان بە پێست، سنووردار نین (بۆنخۆشکەر، کرێم، بۆنەکان و هتد…).
  • کارتی پڕکردنەوەی باڵانس، ئەگەر بکرێتەوە.
  • بەرهەمەکانی چاودێری تایبەت، سنووردار نین (تاشەرەکان، لابردنی قژ و هتد…) ئەگەر کرابێتەوه.
  • پاتری، مەرەکەب، کارتی میمۆری، بەرنامەی کۆمپیوتەر و یاری کۆمپیوتەر، ئەگەر بکرێتەوە.
  • ئەو کەلوپەلانەی کە چاککراوەن، لەکارکەوتوون یان شکاون.
  • ئەو کەلوپەلانەی کە بە شێوەیەکی هەڵە بەکارهاتوون وەک بەرکەوتنی بەرز و نزمی کارەبایی.
  • ئەو کەلوپەلانەی کە هەموو ئێکسسواراتەکانیان تێدا نەماوە.
  • هەر بابەتێكى كارەبايى، تاقى كرابێتەوە و مۆر كرابێت لە لایەن کارمەندی بەشەکەوە و كێشەى نەبوو بێت.