بەشی خواردنی خێرای فلۆرا

فلۆرا

بەشی فلۆرا نهۆمی دووەم 2 لەگەڵ کردنەوەی سیتی ستار مۆڵ لە ساڵی 2011وە کار دەکات، فلۆرا خواردنگەی دڵخوازی هەمووانە و بەخواردنە خۆشەکانی و پاکوخاوێنیی بەناوبانگە، هەمووان یادگارییان لەم شوێنە هەیە و جێگایەکی گونجاوە بۆ نانخواردن دوای بازاڕکردن، هەروەها تەنیشت فەن سیتییە کە جێگای یاری منداڵانە و دایکان و باوکان دەتوانن لە فلۆرا پشوو بدەن کاتێک منداڵەکانیان یاری دەکەن. فلۆرا هەمیشە پێشوازی لە خوێندکاران و منداڵانی باخچە و دایەنگەکان دەکات و جێگای فراوان دابین دەکات.

ستار کافێ

ستار کافێ

نهۆمی 4 و 5 باڵەخانەی C ستاف کافێ لە ساڵی 2011وە کراوەتەوە و پێشوازیی لە میوانەکانی دەکات. ستار کافێ شوێنی دڵخوازی کڕیارەکانمانە، چونکە تام و چێژی خواردن و خواردنەوەکانی لەبیرناکرێت و دیمەنی کافێکەش هۆکارێکی ترە، دەتوانیت لە پەنجەرەکانەوە تەماشای شەقامی سالم بکەیت، کە جوانترین دیمەنە لە هەموو وەرزەکاندا، ئەوانەی حەز دەکەن نێرگەلە تاقیبکەنەوە، نهۆمی 5 تایبەتە بەوە.