سیتی ستار مۆڵ لە ڕێکەوتی 24/11/2011 کراوەتەوە، دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری سلێمانی لەسەر شەقامی سالم. مۆڵەکە لە سێ باڵەخانە پێکهاتووە، نهۆمەکان بازاڕکردن و کات بەسەربردن و نووسینگەی کارکردنن. مۆڵەکە بەشێوەیەک دروست کراوە کە زۆر بەئاسانی بتوانیت هەموو پێداویستییەکانت بدۆزیتەوە و بەدەستیان بهێنیت، هەروەها هەمەجۆریی نهۆم و بەشەکان وای کردووە هەموو پێداویستییەکان بەئاسانی دەستبکەون، بەچەندین جۆرایەتی و مۆدێلی جیاواز.
کۆمپانیای سوپەر سیتی ستار مۆڵەکە بەڕێوە دەبات، بەئەزموونی چەندین ساڵەوە وای کردووە سیتی ستار مۆڵ ببێتە مۆڵی دڵخوازی هەموو دانیشتوانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان و ئێراق. کۆمپانیای سوپەر سیتی ستار ئەم ماڵپەڕە بەڕێوە دەبات و وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە، دەتوانیت سەردانی پەڕەی هەلی کار بکەیت بۆ بینینی هەلی کاری بەردەست لە مۆڵەکە.