سوپەرمارکێت

سوپەرمارکێت

نهۆمی زەمینی G لە سیتی ستار مۆڵ بریتییە لە سوپەرمارکێت، سوپەرمارکێتی سیتی ستار شوێنی دڵخوازی بازاڕکردنی کڕیارەکانمانە، چەندین هۆکار هەیە بۆ ئەوە بەڵام دیارترینییان بریتیین لەوەی: بازاڕکردن زۆر ئاسانە، سوپەرمارکێتەکە بەگشتی و بەشەکان بەدیاریکراوی بەجوانی ڕێکخراون و نیشانەکراون. تیمەکانی بەڕێوەبردنی سوپەرمارکێتەکە شارەزا و لێهاتوو و ڕووخۆشن، هەروەها هەموو بەرهەمەکان بە سیستەم چاودێریی دەکرێن، بۆیە کڕیاران بەبێ دوودڵی هەموو بەرهەم و پێداویستییەکان دەکڕن بەبێ ئەوەی خەمی ڕێکەوتی بەسەرچوونیان هەبێت. سوپەرمارکێتەکە چالاکترین خاڵی بازاڕکردنە لە سلێمانی بۆ داشکاندنی بەردەوام، هەموو هەفتەیەک داشکاندن پێشکەش دەکرێت و خێزانەکان دەتوانن پێداویستییەکانیان بەنرخی گونجاو دەست بکەوێت. خاڵێکی تریش ئەوەیە لەناو سوپەرمارکێتەکەدا دەتوانیت بەرهەمی ناوخۆ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بەدەست بهێنیت.

جلوبەرگ

جلوبەرگ

نهۆمی یەکەم 1 لە سیتی ستار مۆڵ بریتییە لە جلوبەرگ. نهۆمەکە بەسەر ڕەگەز و تەمەنەکاندا دابەشکراوە. شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ کڕینی جلوبەرگی نوێ و دڵخوازی خۆت، بەشەکانی خانمان، گەنجان، پیاوان، منداڵان و منداڵی ساوا بەردەستن و لە هەموو وەرزەکاندا مۆدێلی نوێ پیشان دەدرێت. زۆرینەی براندە بەناوبانگەکان پیشان دەدرێن و هەروەها جلوبەرگیش بەردەستن کە بەتایبەت بۆ سیتی ستار دروست کراون و جۆرایەتییان لەوپەڕی بەرزیدایە.

بەشی تام و چێژ Flavor

Flavor

ئەم بەشە ساڵی 2021 کراوەتەوە و دەکەوێتە نهۆمی زەمینی G بەشی دڵخوازی هەموو کڕیارانە، لێرە قاوە، وشکە، بەهارات و شیرینی و زەیتی سروشتی و چەندین بەرهەمی جۆرایەتی بەرز پێشکەش دەکرێن.

سیتی ستار هۆم

Home

ئەم بەشە ساڵی 2021 کراوەتەوە و دەکەوێتە نهۆمی زەمینی G لەم بەشەدا چەندین پێداویستی ماڵ و جوانکاری و پێداویستیی پیشان دراون. هەروەها پێداویستی و جوانکاریی چێشتخانە بەردەستن و بەردەوام مۆدێلی نوێ پیشان دەدرێن.

بەشی کۆزمەتیک

کۆزمەتیک

نهۆمی یەکەم 1 بەشی دڵخوازی هەموو کڕیارەکانمان بۆ دەستکەوتنی بۆن، ماکیاژ و چارەسەرەکانی پێست. هەموو براندە بەناوبانگ و جیهانییەکان بەشێوەیەکی فەرمی لەم بەشە بەرهەمەکانیان پیشان داوە. هەروەها ئەم بەشە زۆر گونجاوە بۆ هەڵبژاردنی دیاری بۆ خۆشەویستانت.

بەشی ئێکسسوارات

ئێکسسوارات

دەکەوێتە نهۆمی یەکەم 1 لێرە خانمان دەتوانن هەموو جوانکاری و ئێکسسواراتێک بەدەست بهێنن، هەروەها کاتژمێری دەستی و چاویلکە. لەگەڵ ئەوەش دەتوانیت دیاری بۆ کەسە ئازیزەکانت هەڵبژێریت.

هۆڵی بۆنەکان و لەدایکبوون

هۆڵی بۆنەکان

نهۆمی سێیەم 3 باڵەخانەی C ئەم بەشە ساڵی 2022 کراوەتەوە و هۆڵێکی قەشەنگ و جوانە بۆ ئەنجامدانی بۆنەکان و ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوون، ستافێکی شارەزا بەڕێوەی دەبەن و بەوشێوەیەی دەتەوێت دەتوانیت داوای دیکۆر و پێداویستییەکان بکەیت. ڕۆژی دڵخوازی خۆت دیاری بکەیت و یادگارییەکی جوان تۆمار بکەیت.

فەن سیتی

فەن سیتی

نهۆمی دووەم 2 بەشی دڵخوازی منداڵانە، هەموو جۆرە یارییەک بەردەستە، وەکو یارییە وەرزشییەکان و ئەلیکترۆنییەکان. هەروەها بەشی یاریکردن بەردەستە کە دایکان و باوکان دەتوانن منداڵەکانیان بەجێبهێڵن بۆ یاریکردن، تا ئەو کاتەی خۆیان لە بازاڕکردن تەواودەبن و دەتوانن بێخەم بن لێیان چونکە منداڵەکان چاودێریی دەکرێن و پارێزراودەبن. یارییەکانی ئەم نهۆمە لەڕێگەی کارتەوە کاردەکەن و کاتی سەردانکردن سەردانی کاشێر بکەن و دەتوانن کارتەکەش لای خۆتان بپارێزن بۆ جاری داهاتوو.

بەشی خواردنی خێرای فلۆرا

فلۆرا

بەشی فلۆرا نهۆمی دووەم 2 لەگەڵ کردنەوەی سیتی ستار مۆڵ لە ساڵی 2011وە کار دەکات، فلۆرا خواردنگەی دڵخوازی هەمووانە و بەخواردنە خۆشەکانی و پاکوخاوێنیی بەناوبانگە، هەمووان یادگارییان لەم شوێنە هەیە و جێگایەکی گونجاوە بۆ نانخواردن دوای بازاڕکردن، هەروەها تەنیشت فەن سیتییە کە جێگای یاری منداڵانە و دایکان و باوکان دەتوانن لە فلۆرا پشوو بدەن کاتێک منداڵەکانیان یاری دەکەن. فلۆرا هەمیشە پێشوازی لە خوێندکاران و منداڵانی باخچە و دایەنگەکان دەکات و جێگای فراوان دابین دەکات.

ستار کافێ

ستار کافێ

نهۆمی 4 و 5 باڵەخانەی C ستاف کافێ لە ساڵی 2011وە کراوەتەوە و پێشوازیی لە میوانەکانی دەکات. ستار کافێ شوێنی دڵخوازی کڕیارەکانمانە، چونکە تام و چێژی خواردن و خواردنەوەکانی لەبیرناکرێت و دیمەنی کافێکەش هۆکارێکی ترە، دەتوانیت لە پەنجەرەکانەوە تەماشای شەقامی سالم بکەیت، کە جوانترین دیمەنە لە هەموو وەرزەکاندا، ئەوانەی حەز دەکەن نێرگەلە تاقیبکەنەوە، نهۆمی 5 تایبەتە بەوە.