ناوەڕۆک
- چۆن بۆنی ئۆرجیناڵ لە ساختە جیا بکەینەوە
- جۆرەکانی بۆن و ڕێژەی خەستی
- تەمەنی مانەوەی بۆن
- چۆن بۆنەکەمان کاتی مانەوەی زۆرتر بێت
- چۆن بۆنەکەمان بپارێزین
1. چۆن بۆنی ئۆرجیناڵ لە ساختە جیا بکەینەوە
- کڕیارى بە ڕێز بە داخەوە ساختەکاری لە بۆنەکاندا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر بەرز و ورد. بۆیە پێویستە ئاگاداری چەند خاڵی گرنگی خوارەوە بیت پێش کڕین:
یەکەم: کۆدی باچ (Batch Code)
- ئەمە خێراترین و باوترین ڕێگەیە بۆ شیکردنەوەی بۆنێک. لە ژێرەوەی شوشەکە و لە ژێرەوەی کارتۆنەکەدا کۆدێک هەیە کە پێی دەوترێت Batch Code.
گرنگ: کۆدی سەر شوشەکە و سەر کارتۆنەکە دەبێت تەواو وەک یەک بن. ئەگەر جیاواز بوون، بۆنەکە ساختەیە.
- دەتوانیت کۆدەکە لە ماڵپەڕەکانی خوارەوە بپشکنیت:
- checkfresh.com — ناوی براندەکە هەڵبژێرە و کۆدەکە بنووسە
- checkcosmetic.net — بۆ زۆربەی براندە بەناوبانگەکان
تێبینی: ئەگەر کۆدەکە ڕاست بوو، ماڵپەڕەکە مێژووی بەرهەمهێنان و ناوچەی دروستکردنەکەیت پێ دەڵێت.
دووەم: شوشە و قەپاغ
- بۆنە ئۆرجیناڵەکان گرنگییەکی زۆری بەرز بە وردەکاری دەدەن:
- شوشەکە: دەبێت تەواو ساف و ڕوون بێت، بێ هیچ پەڵە، شوێنەواری قاڵب، یان کێشەیەک
- قەپاغەکە: لە بۆنە ئۆرجیناڵەکاندا قورسە و بە توندی دادەخرێت — هەندێکیان موگناتیسییەوە. لە ساختەکاندا سووکە و بە ئاسانی لادەچێتەوە
سێیەم: کارتۆن و پاکەت
- نووسین: سەیری تەواوی نووسینی سەر کارتۆنەکە بکە. بۆنە ساختەکان زۆرجار هەڵەی ڕێنووس (Spelling Error) یان رەنگی ناتەواو لە چاپەکەدا هەیە
- نایلۆن (Cellophane): نایلۆنی بۆنە ئۆرجیناڵەکان تەواو توند و ڕێکە، شوێنی لکاندنەکەی ناسک و وردە. ئەگەر نایلۆنەکە شل یان ناشرین بوو، گومان بکە
- رووکەش: زۆربەی براندە گەورەکان کارتۆنەکەیان لایەکی سەرەوەی تایبەتیان هەیە کە بریقەدارە .
چوارەم: ڕەنگی شلەکە
- کۆمپانیا بەناوبانگەکان بە کەمى ڕەنگی کیمیایی بەکاردەهێنن. ئەگەر ڕەنگی بۆنەکە:
- زۆر تۆخ بوو لەوەی لەسەر ماڵپەڕەکەدا دیارە
- خڵتە یان تەنێکی ورد تێدا بوو
- جیاواز بوو لەوەی پێشترت دیتووە
- …لەوانەیە ساختە بێت.
👃پێنجەم: کارایی و بۆنەکە خۆی (Performance)
- بۆنی ئۆرجیناڵ سێ قۆناغی هەیە:
🔝بۆنی سەرەتا
Top Note
5-15خولەک
💛بۆنی ناوەند
Heart Note
3-4کاتژمێر
🔵بۆنی کۆتایی
Base Note
ماوەی درێژ
⚠️نیشانەی ساختە: بۆنی ساختە لە سەرەتادا بۆنێکی زۆری ئەڵکۆلی لێ دەچێت و زوو دەگۆڕێت بۆ بۆنێکی ناخۆش. ئۆرجیناڵ بەئاهەستەیی گۆڕانی هەیە لەنێوان سێ قۆناغەکەدا.
✦ئامۆژگاریییەکى گرنگ هەمیشە لە شوێنی جێگیر و ناسراو بۆن بکڕە. ئێستا ساختەکاری گەیشتووەتە ئاستێک کە تەنها بەهەر جۆرێک لەم ڕێگایانەی سەرەوە دەتوانیت دڵنیا بیتەوە.
تێبینی هەندێک جار بۆنەکە ئۆرجیناڵە بەڵام بۆنەکەی کەمێک گۆڕاوە. ئەمە مەرج نییە ساختە بێت — کۆمپانیاکان جاربەجار پێکهاتەی بۆنەکەیان دەگۆڕن (Reformulation) بەهۆی یاساکانی تەندروستی یان گۆڕینی کەرەستەکان.
2. جۆرەکانی بۆن و ڕێژەی خەستی
- خەستی بۆن — کە پێی دەوترێت Concentration — گرنگترین هۆکارە بۆ تەمەنی مانەوەی بۆن و نرخی. هەرچی خەستی بێرتر، درێژتر دەمێنێتەوە.
| جۆری بۆن | ڕێژەی خەستی | کاتی مانەوە | ئاستی نرخ |
| Parfum / Extrait | ٢٠٪ — ٤٠٪ | ٩ — ١٦کاتژمێر | زۆر بەرز |
| Eau de Parfum (EDP) | ١٥٪ — ٢٠٪ | ٦ — ٩کاتژمێر | بەرز |
| Eau de Toilette (EDT) | ٥٪ — ١٥٪ | ٤ — ٦کاتژمێر | مامناوەند |
| Eau de Cologne (EDC) | ٢٪ — ٥٪ | ٢ — ٤کاتژمێر | هەرزان |
تێبینی: ئەم ژمارانە نزیکەیین نەک تەواو دروست — براندی جیاواز ڕێژەی جیاواز بەکاردەهێنن. ئەم بەراوردەبۆزانيارى گشتییە.
3. تەمەنی مانەوەی بۆن
⏳تەمەنی مانەوەی بۆنی نەکراوە
- بۆن تایبەتمەندی دروست هەیە و بەسەرچوونی دەست پێناکات هەتا کاتێک پرژەکەی بۆ یەکەم جار بەکاربهێنرێت. لەناوی بۆنی نەکراودا هەوایەک هەیە کە دەبێتە بەند و ڕێگر لە تێکدانی پێکهاتەکانی.
✦گرنگ: بۆنی نەکراو لە شوێنی گونجاودا دابنرابێت، دەتوانیت ٣ تا ٥ ساڵ و تەنانەت زیاتر پاراست بمێنێت.
⏳تەمەنی مانەوەی بۆنی کراو
- پاش یەکەم بەکارهێنان، بۆنەکە تەماشەی ئەو نیشانانە بکە کە لەسەر کارتۆنەکە نووسراوە:
- 12M —مانگ پاش کردنەوەکە
- 24M —مانگ پاش کردنەوەکە
- 36M —مانگ پاش کردنەوەکە
سەرەکیترین دوژمنی بۆن: گەرمای زۆر، ساردی زۆر، و تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ. ئەمانە بۆنەکە زوو خراپ دەکەن بێ پەیوەندی بەو مێژووی بەسەرچوونەوە کە لەسەر کارتۆنەکە نووسراوە.
4. چۆن بۆنەکەمان کاتی مانەوەی زۆرتر بێت
- پاش خۆشتن بیکە
راستەوخۆ پاش دەرچوون لە حەمام بۆن ببەکار بێنە . لەو کاتەدا پێست پاکە و کونیلەکانی پێستی کراوەن، بۆنەکە باشتر وەردەگرن و درێژتر دەمێنێتەوە. - بەکارهێنانی کرێمی بێ بۆن یان کرێمی هەمان براند پێش بۆنکردن بەردەست دەکات کە بۆنەکە بچسپێت بە پێستەوە و درێژتر بمێنێتەوە.
- ئەو شوێنانەی کە دەمارەکانی خوێن نزیک سەرووی پێستن گەرمای زۆریان هەیە و بۆنەکە بڵاوتر دەکەنەوە.
💧مەچەک
💧ناوەراستی دەست
💧مل
💧پشتگوێ
جیاوازی نێوان پیاو و خانم: خانم باشترە بۆنی لە ناوچەی مل و گوێ بکەن چونکە پێستیان بە گشتی وشکتر نییە و بۆنەکە باشتر دەگرێت. پیاو باشترە لە ناوچەی سینگ و مەچەک.
- لە دووری 15 تا 25 سم بیپرژێنە
نزیک بوون لە پێست بۆنەکە تیکەڵ دەکات و دەتوانێت سوربوونی پێست دەربهێنێت. دوور بوون زۆر بۆنەکە بڵاو دەکاتەوە پێش گەیشتن بە پێستەوە. - 3تا 5 پرژە — نە زیاتر
زیادەکاری تەنها کاریگەری کەمتر دروست دەکات و ئەکرێت ناخۆش بێت بۆ دەوروبەر. - لەسەر جزدان، شانە، و کلیل بیکە
ئەو شتانەی ڕۆژانە لەگەڵت دەبن بۆنی باش وەردەگرن و کاریگەری بەرچاویان هەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنەکە.
ئەم هەڵانەی خوارەوە مەکە:
- دەستەکانت لە یەکتری مەخشێنە پاش پرژاندن — ئەمە پێکهاتەی بۆنەکە تێکدەدات
- ڕاستەوخۆ لە قژى مەدە— بۆن قژ وشک دەکات
- بۆنەکە رامەوەشێنە — کاریگەری بۆنەکەی لەدەست دەدات
تێبینی: هەندێک هۆکار هەیە کە کاریگەریان هەیە لەسەر مانەوەی بۆن بە جۆرێک کەسانێک بۆ کەسانیک دەگۆڕدریت : پلەی گەرمی لەش، عارەق کردنەوە، جۆری خواردنەوە، جۆری جلوبەرگ، و شوێنی کارکردن. ئەمانەش کارى گەرى خۆى هەیە.
5. چۆن بۆنەکەمان بپارێزین
- پاراستنی باش کاریگەری زۆری هەیە لەسەر کوالێتی بۆنەکە بۆ ماوەیەکی درێژ.
✅ئەم کارانە گرنگە بۆ بۆن
- لە شوێنی فێنک ، تاریک، و وشک دایبنێ
- کاپی بۆنەکە بە باشی دابخە پاش هەر بەکارهێنانێک
- شوێنێکی جیاکراوە بۆ بۆنەکانت دابنێ .
❌ئەم کارانە مەکە
- لە ناو سەیارە بۆن جێ مەهێڵە — بەتایبەتی لە هاویندا گەرمی زۆری بۆنەکە خراپ دەکات
- لە شوێنی تیشکی ڕاستەوخۆی خۆرجێ ى مەهێڵە.
- لە ناو ساردکەرەوەجێ ى مەهێڵە — ساردی زۆر و شلە گەرمی کاریگەری خراپیان هەیە.
- لە حەمامجێ ى مەهێڵە — گەرمی و شلە لە کاتی شوشتن بۆنەکە خراپ دەکات
✦شوێنی باشترین پاراستن: ژوورێکی فێنک و تاریک باشترین شوێنە بۆ پاراستنی بۆنەکان. هەندێک کەس کارتۆنی ئەسڵیەکەی خۆیشی دەپارێزێت و بۆنەکەی تێدا هەڵ دەگرێت .
