چی تر کڕینەکانت بەفیڕۆ مەدە، چونکە دەگۆڕێت بۆ پارە…
ئێستا سیتی ستار سیستمی کۆکردنەوەی خاڵی داناوە
- لە نهۆمی جلوبەرگ دوای 100,000 دینار بازاڕکردن، 100 خاڵ بەدەست دەهێنینت کە یەکسانە بە 10,000 دینار
- لە نهۆمی سوپەرمارکێت دوای 100,000 دینار بازاڕکردن، 100 خاڵ بەدەست دەهێنینت کە یەکسانە بە 2,000 دینار
بەهۆی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە خاڵەکان هەمیشە لە گیرفانتدایە
چەندین تایبەتمەندیی تێدایە کە بەهۆیەوە دەتوانیت ئاگات لە کڕینەکانی ڕۆژانە و خاڵەکانت بێت
لەکاتی بازاڕکردنت لە سیتی ستار کۆدەکەت سکان بکە لای کاشێر
چونکە لە ڕێکەوتەکانی 21/03 و 21/06 و 21/09 و 21/12 خاڵەکانت بۆ دەبێت بەباڵانس و دەتوانیت بازاڕی پێبکەیت
چۆنێتیی بەشداریکردن لە سیستەمی دیجیتاڵیی وەفاداریی سیتی ستار
چۆن دەتوانن بەشداریی لە سیستەمی دیجیتاڵیی وەفاداریی سیتی ستار بکەن بە چەند هەنگاوێکی ئاسان.
هەنگاوی ١: دابەزاندنی ئەپڵیکەیشن. سەرەتا پێویستە ئەپڵیکەیشنی ” Bername Unified id” دابەزێنن لە پلەی ستۆر یان ئاپ ستۆر، بەپێی جۆری مۆبایلەکەتان.
هەنگاوی ٢: دروستکردنی ئەکاونت. کاتێک ئەپڵیکەیشنەکەتان کردەوە، دەبێت هەژمارێک بۆ خۆتان دروست بکەن. ئەمەش بەم شێوەیە دەبێت:
- وێنەی ڕوخسارتان بگرن بە کارتى نیشتیمانیەکەتانەوە.
- دواتر کارتى نیشتیمانی بەجیا وێنە بگرن.
- ناوی سیانی خۆتان بە زمانی ئینگلیزی و کوردی بنووسن.
- شوێنی نیشتەجێبوونتان دیاری بکەن (شار و ناونیشان).
- ڕێکەوتی لەدایکبوونتان بنووسن
- ڕەگەزی خۆتان هەڵبژێرن.
هەنگاوی ٣: ناردنی زانیاریەکان
- پەنجە بنێن بە دوگمەی ناردندا بۆ پەسەندکردنی پڕۆفایلەکەتان
هەنگاوی ٤: بەکارهێنانی سیستەمی دیجیتاڵى وەفاداری. کاتێک سەردانی سیتی ستار دەکەن دوای بازاڕکردن و گەیشتن بە کاشێر:
- بچنە سەر ئایکۆنی سیتی ستار لە ئەپڵیکەیشنەکەدا
- دووگمەی کۆدی بەکارهێنان داگرن بۆ دەرکەوتنی کیوئاڕکۆدی تایبەت بەخۆتان
- کاشێرەکانمان هەڵدەستن بە سکانکردنی کۆدەکەتان
- بەم شێوەیە خاڵەکانتان بۆ هەژمار دەکرێت
بەم شێوازە ئێوە سوودمەند دەبن لە سیستەمی دیجیتاڵى وەفاداری سیتی ستار و دەتوانن خاڵ کۆبکەنەوە و هەموو کۆتایی وەرزێک دەگۆڕێت بۆ باڵانس. لەم ڕێکەوتانە 21/03 و 21/06 و 21/09 و 21/12
ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە، بەبێ دوودڵی تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.