کارتی ڕێستۆرانت

کارتی کافێ و ڕێستۆرانتەکان نوێترین ڕاژەی سیتی ستارە بۆ کڕیارەکانی، بەتایبەت خاوەن ڕێستۆرانت و کافێکان. ئەم کارتە لەگەڵ هەموو بازاڕکردنێکدا خاڵ کۆدەکاتەوە، خاڵەکان دەبن بە پارە و دەچنە سەر کارتی کڕیارەکە. ئەمە پاشەکەوتێکی باشە بۆ هەموو ئەو خاوەن ڕێستۆرانت و کافێیانەی لە سیتی ستار پێداویستییەکانیان دەکڕن.
بۆ هەر 1,000,000 دینار بازاڕیکردنێک، بڕی 20,000 دینار بەدەست دەهێنیت لە ڕێکەوتەکانی 21/3 و 21/6 و 21/9 و 21/12. ئەم ئۆفەرە کاتییە و دڵنیابە بەشداریی بکەیت و سوودی لێوەربگریت، سوپاس بۆ هەڵبژاردنی سیتی ستار و بە پەرۆشییەوە کار بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەری ناوازە دەکەین لە داهاتوودا.
بۆ بەشدارییکردن و بەدەستهێنانی کارتەکە.
1. سەردانی بەشی خزمەتگوزاریی بکە لە سیتی ستار مۆڵ لە 8 بەیانی تا 4 پاشنیوەڕۆ.
2. فۆڕمی تایبەت بەم ئۆفەرە پڕبکەرەوە و کارتەکەت وەربگرە و چێژ لە بازاڕیکردن ببینە.